![](/weney-mallperr/13927.jpg)
کوردستان میدیا: ساختەکاریی و فێڵ کردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا، لە پارێزگای سنەش لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە هاتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له پارێزگاری سنەدا، سه‌ره‌تا ٤ كه‌س بە ناوەکانی مه‌لا عه‌بدولڕحمان خودایی،(ئیمام جومعه‌ی سنه)، مه‌لا ئێقبال به‌همه‌نی، (ئیمام جومعه‌ی مووچش)، مه‌لا ئه‌نوه‌ر ئاده‌می، (مه‌لای یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی سه‌قز) و مه‌لا فایه‌ق ڕۆسته‌می، (ئیمام جومعەی كاتیی مه‌ریوان) خۆیان بۆ مه‌جلیسی شاره‌زایانی ڕێبه‌ریی ڕێژیم كاندید كردبوو، پاشان دوای ماوه‌یه‌ک ئایه‌توڵڵا حوسێن شاهرودی (نوێنه‌ری عەلی خامنه‌یی، ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له سنه) حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی له قومه‌وه بۆ كوردستان گۆڕی و بوو به پێنجه‌م به‌ربژێر.
بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، لەو ههڵبژاردنانەدا به‌و هه‌موو ساخته‌كارییه‌وه كه لە لایەن ڕێژیمەوە كرا، ڕایانگه‌یاند كه دوو كه‌س له‌م پێنج كه‌س به ناوه‌كانی مه‌لا فایه‌ق ڕۆسته‌می و مه‌لا ئه‌نوه‌ر ئاده‌می، وه‌كوو نوێنه‌رانی سنه له مه‌جلیسی شاره‌زایانی ڕێبه‌ریی ڕێژیم هه‌ڵبژێردراون و به‌پێی ئاماره‌كان، ئایه‌توڵڵا حوسێن شاهرودی نه‌ته‌نیا ده‌نگی نه‌هێنایه‌وه، به‌ڵكوو كه‌مترین ده‌نگ و بە واتایەک زۆر كه‌م ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه.
لەو پێوەندییەدا، ته‌نانه‌ت فه‌رمانداری شاری سه‌قز، به‌ناوی وه‌رمه‌قانی له په‌یامێكی پیرۆزباییدا ڕایگه‌یاند كه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کە بیگله‌ری وه‌كوو نوێنه‌ری مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامیی ڕێژیم هه‌ڵبژێردراوه، مه‌لا ئه‌نوه‌ر ئاده‌می له شاری سه‌قزه‌وه، له پارێزگای سنه ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه. كه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی لای ماڵپەڕی کوردستان میدیا پارێزراوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە ماڵپەری کوردستان میدیا گەیشتووە، ده‌نگه‌كانی ئه‌و دوو كه‌سه‌ش به‌م شێوەیە بووە، مه‌لا فایه‌ق ڕۆسته‌می ١٤٤ هه‌زار و ٥١٣ ده‌نگ، مه‌لا ئه‌نوه‌ر ئاده‌می ١٣٦ هه‌زار و ٣٥٩ ده‌نگ.
٤٨ كاتژمێر پاش بژاردنی دەنگەکان، پارێزگاری سنه ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی پچڕانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شاری بانه، له ئەژمارکردنی ده‌نگه‌كان هه‌ڵه كراوه و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه بۆ مه‌جلیسی شاره‌زایانی ڕێبەری هه‌ڵبژێردراون، ١٠٠% نین و دواتر ئەنجامەکەی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه كێ ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه.
ئەوەش له حاڵێكدایه كه هه‌ندێک له ماڵپه‌ڕه‌كانی نێزیک له ڕێژیم ڕایانگه‌یاندووه كه ئایه‌توڵڵا حوسێنى شاهرودی یه‌كه‌م ده‌نگی له پارێزگای سنه هێناوه‌ته‌وه و مه‌لا ئه‌نوه‌ر ده‌نگی نه‌هێناوه‌ته‌وه.
كه‌سێكی ئاگادار له‌وبارەیەوە ڕایگەیاند كه؛ به‌هۆی ئه‌وه‌یکه ئایه‌توڵڵا حوسێنى شاهرودی نوێنه‌ری خامنه‌یی له سنەیە، ده‌یانهه‌وێ ده‌نگه‌كانی مه‌لا ئه‌نوه‌ر ئاده‌می كه ئیمام جومعه‌ی شار نیه و مه‌لایه‌كی مزگه‌وته، بۆ حوسێنی شاهرودی بنووسن و له‌سه‌ر پشكی پارێزگای سنه بینێرنه مه‌جلیسی شاره‌زایانی ڕێبه‌ریی ڕێژیم.