![](/weney-mallperr/8611.jpg)
کوردستان میدیا: رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا سەرکوتی خوێندکارانی لە زانینگەکانی ئێران لەلایەن بەرپرسان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە مەحکووم کردووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێودەوڵەتییەکان، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا سەرکوتی ئازادیی خوێندکارانی لە زانینگەکانی ئێران، دەرکردن و زیندانی کردنی خوێندکاران و جیابیران، هەڵاواردنی رەگەزی دژی ژنان و هەڵاواردن دژی کەمایەتییە مەزهەبییەکان باس کردووە.
ئەو راپۆرتە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەژێر ناوی \'\'دەرکردن، زیندانی کردن، سەرکوت و بێدەنگ کردنی خوێندکاران لە ئێران\'\' بڵاو کراوەتەوە، وردەکارییەکانی سەرکوتی بەربڵاوی خوێندکاران و توێژی خوێندەواری لە سیستەمی خوێندنی باڵای رێژیمی ئێران و بەتایبەت حەراسەتی زانینگەکان وەکوو هاوکاری ئیدارەی ئیتلاعای شی کردووەتەوە.
\'\'بە ئیسلامی کردنی کەش و دۆخی خوێندن لە زانینگەکان، سڕینەوەی کاریگەرییەکانی رۆژئاوا و سێکۆلار و ئەستێرەدارکردنی خوێندکاران\'\'، بەشێکی دیکەی شیکردنەوەی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی پیکهیناوە.