![](/weney-mallperr/8443.jpg)
کوردستان میدیا: لێزمەی باران و تەرزەی بەخوڕ لە شنۆ زیانی ماددی بە وەرزێڕان گەیاند و بەرپرسانی پێوەندیداری رێژیم هەتا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەمەڕ قەرەبووی زیانەکان نەداوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لێزمەی باران و تەرزە لە شاری شنۆ زیانێکی زۆری ماددی بە باخەکان و زەوییە وەرزێڕییەکان گەیاند.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەو باران بارینە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بە شێوەیەکی بەخوڕ، هەستانی لافاو لە شەقام و کۆڵانەکانی شاری شنۆدا لێ کەوتۆتەوە.
ئەو شێوە باران بارینە کە تەرزە و گلێرەشی لەگەڵ بووە، لەم کاتەی ساڵدا، لە چەندین ساڵی رابردوو بێپێشینە بووە و زیانێکی زۆری ماددی بۆ وەرزێڕان و جووتیاران لەگەڵدا بووە.
داهاتی سەرەکیی دانیشتوانی خەڵکی شاری شنۆ لە پارێزگای ئورمیە لە رێگەی باخداری و وەرزێڕییەوە بە دەست دێت و دوو بەرهەمی گێڵاس و سێوی درەختی لە باشترین میوەکان لە ئاستی ئێراندا دێنە ئەژمار.