کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ لێپرسراوی دیکەی رێژیمی ئێران لەلایەن دەوڵەتی بریتانیاوە تەحریم کران

22:31 - 26 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە درێژەی تەحریمەکانی رۆژئاوا دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ١٥ لێپرسراوی ئێستا و پێشووی رێژیم لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی بریتانیاوە بە لیستی تەحریمکراوەکان زیاد کران.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی وڵاتی بریتانیا رایگەیاندووە، بەپێی ئەم بڕیارەی وەزارەتی خەزێنەداری، تێکرای حیساب و دارایی‌یەکانی ئەو لێپرسراوانەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران قەدەغە و بڵۆک دەکرێت.
ناوی سەید حەسەن فیرووزئابادی فرماندەی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکان، حەیدەر موسلێحی وەزیری پێشووی ئیتلاعات، قوربان‌عەلی نەجەف ئابادی دادستانی پێشووی و وەزیری ئیتلاعاتی پێشووتر و سەعید مورتەزەوی داستانی گشتیی پێشووتری تاران، لە نێو ئەو ١٥ کەسەدا دەبینرێ کە ناویان بە لیستی تەحریمەکانی بریتانیا زیاد کراوە.