![](/wenekan/2016-09/46526-6ecf1809fa6008538b56cfb5eede3a2f.jpg)
کوردستان میدیا: لە باکووری کوردستان و لە شاری دێرسیم بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی میکۆنۆس ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، پارتی سوسیالیستی كوردستان لە شاری دێرسیم، لە باكووری كوردستان بە بەشداریی دەیان نووسەر و كەسایەتیی ناوداری ئەو شارە ، لە بنكەی سەرەكیی پارتی سوسیالیستی كوردستان ڕێوڕەسمێکیان بۆ یادی شەھیدانی میكۆنوس بەڕێوە برد.
لەو ڕێوڕەسمەدا مەسعوود تەک، سكرتێری گشتیی پارتی سوسیالیستی كوردستان لە سەر كەسایەتیی بەرزی شەھید دوکتور شەرەفكەندی و ھەروەھا خەباتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
تەک، بە ئاماژە بە خەباتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ڕۆڵی ڕێبەرانی ئەو حیزبە و بە تایبەتی شەھیدی ڕێبەر پێشەوا قازی لە دامەزرانی حیزب و کۆماری کوردستان، هەروەها شەهیدان دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفكەندی و تێرۆری ئەو دوو ڕێبەرە لە سەر مێزی وتووێژ، یەکیان لەگەل دوژمنی داگیرکەر و ئەوی دیکەیان لە گەل ئۆپۆزیسیۆنی ئەو ڕێژیمە، زانیاریی بە بەشداران دا.
مەسعوود تەك ھەروەھا ئاماژەی بە دۆستایەتیی دێرینی حیزبی دێموكرات و پارتی سۆسیالیستی كرد.