کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بۆکان پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کرایەوە

11:50 - 4 جۆزەردان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بە چالاکیی بەرینی تەبلیغی، وێڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، ساڵڕۆژی دامەزرانی تیشک تی ڤیشیان پیرۆز کرد.

لەو چالاکییەدا تێکۆشەرانی دێموکرات ڕایانگەیاندووە کە ئێمە تۆڵەی خوێنی شەهیدان "سمکۆ مەحمەڵ و شاخەوان خەدیری" دەکەینەوە و وەفادار بە ڕێبازیان دەبین.

تێکۆشەرانی دێموکرات جەختیان کردووەتەوە کە تیشک بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و ئێمە درێژەدەری ڕێگای شەهیدان دەبین.

ئەو چالاکییە بۆ یاد کردنەوەی ساڵڕۆژی دامەزرانی تیشک تیڤی، لەسەر پردێکی هەوایی نێو شاری بۆکان ئەنجام دراوە و هەروەها کۆی چالاکییەکە بەشێوەیەکی بەرین لەنێو شاری بۆکان بەڕێوە چووە.