کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ساراڵ پێش بە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز گیرا

18:15 - 4 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ساراڵی سەربە ناوچەی مەریوان، پێشگیرییان لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و شایی و خۆشیی خەڵک گرت.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی جانەوەرە سەربە شاری مەریوان پێشگیرییان لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز گرتووە و هەڕەشەی گرتن و تەقەیان لە هاووڵاتییان و بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە کردووە.
هاووڵاتییەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان و سپای پاسداران، ئێوارەی رۆژی ٢٩ی رەشەمە چوونەتە گوندی دێهبونیادی سەر بە ناوچە ساراڵ و هەڕەشەیان لە خەڵک و بەڕێوەبەران کردووە و وتوویانە کە ئیزنی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆزیان نییە.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: پێشگیریی هێزەکانی رێژیم لە کاتێکدا بوو کە ئامادەکاریی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە کرابوو و تەنانەت گرووپی مووزیک و گورانی‌بێژیش ئامادەکرابوون، بەڵام ئیزنی هیچ چەشنە شایی و خۆشییەک نەدرا و تەنیا توانییان ئاگر بکەنەوە.
رێوڕەسمەکانی جێژنی نەورۆز لە کوردستان سەرەڕای هەڕەشە و تەبلیغاتی مەنفیی هەمەلایەنەی هێزەکانی رێژیم و دەست و پێوەندییەکانی، بە شێوەیەکی بەربڵاو بەڕێوەچوون.