![](/weney-mallperr/5542.jpg)
کوردستان میدیا: لە ساڵێکدا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی ئێران، بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن روو لە وڵاتانی دیکە وەکوو مالیزی، ئەمریکا، کانادا و بریتانیا دەکەن.
رۆژنامەی بەهار لە زاری بەرپرسی کاروباری بوورس و خوێندکارانی دەرەوەی وڵات، بڵاوی کردووەتەوە، لە ساڵێکدا ٥ هەزار خوێندکاری ئێران بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە ئێران دەچنە دەرەوە و زیاتر روو لە وڵاتانی مالیزی، ئەمریکا، کانادا و بریتانیا دەکەن.
ئەو بەرپرسە هەروەها وتوویەتی: لەسەر رێژەی گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ ئێران زانیارییەکی ئەوتۆی نییە و ئەو ئامارە لە دەستی کاروباری رێکخراوی خوێندکاران دایە.
هەنووکە لە ئێراندا ١٩١ دامەزراوەی تایبەت بە ناردنی خوێندکاران بۆ دەرەوەی وڵات چالاکی دەکەن.
وڵاتانی مالیزی، ئەمریکا، کانادا و بریتانیا بەڕیز ناوی چوار وڵاتی بیانییە کە زیاترین رێژەی خوێندکاری ئێرانییان وەرگرتووە.
لەو پێوەندییەدا یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی زانستیی زانینگەی تاران وتوویەتی: \'\'ئاماری راگەیەنراو لە چوونەدەرەوەی خوێندکاری ئێرانی، بە سەرنجدان بە رێژەی حەشیمەتی ئێران کەمە و دەشێ ئەو ئامارە لەو رێژەیە زیاتر بێت\'\'.
زۆربەی ئەو خوێندکارانەی کەبە مەبەستی خوێندن لە ئێران دەچنە دەرەوە، ناگەڕینەوە و بەوتەی ئەو ئەندامەی هەیئەتی زانستیی زانینگەی تاران، یەکێک لە هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی خوێندکاران ئەوەیە کە هەلی کاریان بۆ ناوخۆی ئێراندا بۆ نەرەخساوە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە بەرپرسان و ناوەندە فەرمی و دەوڵەتییەکانی رێژیمی ئێران لە راگەیاندن ئاماری پێوەندیدار بە چوونە دەرەوەی خوێندکاران لە ئێران خۆ دەبوێرن.