کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەروبەندی رۆژی جیهانیی کرێکاردا گوشار بۆسەر چالاکانی کرێکاریی کورد زیادی کردووە

23:08 - 24 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بە نزیک بوونەوەی ١ی مەی رۆژی جیهانیی کرێکار، هەڕەشە و بانگهێشت کردنی ناوەندەکانی رێژیمی ئێران بۆسەر چالاکانی کرێکاری زیادی کردووە.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، لەم چەند رۆژەی دواییدا و لە سەروبەندی ١ی مانگی مەی رۆژی جیهانیی کرێکار، ژمارەیەک چالاکی کرێکاریی کورد لە شاری سنە بەناوکانی خالید حوسێنی، غالب حوسێنی، عەباس ئەندریاری، سۆسەن رازانی، کوورش بەخشەندە و مەجید حەمیدی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەسبەسەر کراون.
ئەم چالاکە کرێکارییانە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە توندی لێ‌پێچینەوە و هەڕەشیان لێ کراوە.
پێشتریش رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە ٥ چالاکی کرێکاریی کورد لە بۆکان بەناوەکانی \'\'جەماڵ مینا شیری و هادی تەنۆمەد\'\' هەرکام بە سێ ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری هەروەها \'\'قاسم مستەفا پوور، ئیبراهیم مستەفا پوور و محەممەد کەریمی\'\' هەر کام بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.