کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "شنۆ" لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ کرایەوە

10:19 - 23 بەفرانبار 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کردووە و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردووەتەوە.

لەو چالاکییەدا قارەمانانی دێموکرات بە دانانی ئاڵای کوردستان لەسەر گۆڕی شەهیدان پەیمانیان لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان نوێ کردووەتەوە کە درێژەدەری ڕێبازیان دەبن.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو چالاکییەدا بەڵێنییان داوە کە ئەوان ئامادەی جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی حیزبین.

٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ٧٥ ساڵ بە سەر دامەزرانی کۆماری کوردستان تێدەپەڕێت.