کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شوێنی حەماسەی شەهیدان "سمکۆ مەحمەڵ و شاخەوان" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:38 - 4 جۆزەردان 2721

شۆڕشگێڕانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان لە شوێنی حەماسەی شەهیدان "سمکۆ مەحمەڵ  و شاخەوان خەدیری" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردان، لەڕێگای گوندی "زگدڕاو" لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییەدا تێکۆشەرانی دێموکرات بەڵێنیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە: "لە شوێنی شەهیدبوونتان پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵتان تا سەرکەوتن وەفادارین بە خوێنتان، بە ڕێبازتان"

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۳۰ی بانەمەڕ،  چەکدارە دژیگەلییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێڕێیانی "بورهان" لەنێوان ئاواییەکانی "بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ" بۆسە دادەنێنەوە و ته‌قه‌ له‌ تیمێکی پێشمەرگەکان دەکەن؛ لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکەدا پێشمەرگەی شاخ "ئەنوەر نەسیریی چیانە" ناسراو بە "سمکۆ مەحمەڵ" و پێشمەرگەی شار "سوهراب خەدیریپوور" ناسراو بە "شاخەوان" خەڵکی شاری مەهاباد شەهید بوون.