کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مانگێکدا زیاتر لە ٣٣٠ کەس لە ئێران بە خۆکوژی کۆتایی بە ژیانیان دێنن

17:35 - 24 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان رۆژانە زیاتر لە ١١ هاووڵاتی لە ئێران بە خۆکۆژی کۆتایی بە ژیانیان دێنن.
هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\' بڵاوی کردووەتەوە، لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی‌دا، رۆژانە ١١ کەس لە ئێران دەستیان داوەتە خۆکوژی.
ناوەندی پزیشکیی یاسایی هەواڵی کوژرانی ٣ هەزار و ١٢٥کەسی لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٩٢دا بەهۆی خۆکوژی لە ئیراندا بڵاو کردووەتەوە کە ٩٨٢ کەسیان ژن و ٢١٤٣ کەس پیاو بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە رێژەی خۆکوژی لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردووە (٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٩١) ٣٨٥ کوژراو بەهۆی خۆکوژی زیادی کردووە و ئەمەش هەڵکشانێکی ١٤،٠٥%یی بە خۆیەوە بینیوە.
بەپێی نوێنترین ئامارەکانیش لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێراندا ١١ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی ٢٣ رۆژی رابردوودا دەستیان داوەتە خۆکوژی کە ١٠ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.