کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ١٠ رۆژدا نزیك بە سی كرێكاری كۆمپانیای بانتا ئابیدەری سنە لەسەر كار دەركراون

15:46 - 30 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: كۆمپانیای بانتا ئابیدەر لە شاری سنە لە ماوەی ١٠ رۆژدا ٢٨ كرێكاری لەسەر كار دەركردووە.
كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، چەند رۆژ لەمەوبەر ٢٨ كەس لە كرێكارانی بانتا ئابیدەر لەلایەن خاوەن كارەكانیانەوە لەسەر كار دەركران.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، خاوەكارەكانیان ئەو كرێكارانەیان بۆیە دەركردووە، كە كرێكاری دیكە دەهێننە جێگاكانیان.
لەلایەكی دیكەوە ماوەی ١٠ رۆژ لەمەوبەر، ٢٠ كەس لە كرێكارانی كۆمپانیای بانتا ئابیدەر كە ژمارەیەكیان پێشینەی ٢ ساڵ كاریان هەبوو لەسەر كار دەركران.
خاوەنكارەكە هۆكاری دەركرانی ئەو كرێكارانەی گەڕاندۆتەوە بۆ نەبوونی كار و زۆر بوونی هێزی مرۆیی بۆ كار كردن.
ئەو كۆمپانیایە ماوەیەك لەمەوبەریش بیمەی كرێكارانی بڕیبوو و وای كردبوو كە كرێكاران تەنیا لە كاتی كاركردندا بیمە بیانگرێتەوە.
كۆمپانیای بانتا ئابیدەری سنە یەكێك لەو كۆمپانیانەیە كە كاری دروست كردنی بینا دەكات و هەنووكە لە شاری سنە سەرقاڵی جێبەجێ کردنی پرۆژەیەکە.