کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەوڵێکی ژینگەپارێزیدا داربەڕووەکانی ئیلام لە مووخۆرە خاوێن کرانەوە

14:36 - 26 جۆزەردان 2714

کوردستان: بەشێک دارستانەکانی داربەڕووی ئیلام کە چەندین ساڵە لەگەڵ مێمڵی مووخۆرە بەرەوڕوون، بە هەوڵی ژینگەدۆستانی کورد لەو پارێزگایە خاوێن کرانەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ٢٠٠ هێکتار لە داربەرووەکانی بەخشی کارزان سەربە شارستانی سیروان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە مێمڵی لورانتوس (مووخۆرە) خاوێن کرانەوە.

چالاکانی ژینگەپاریزیی کورد بە شێوەی خۆڕسک و بە بێ بەشداریی هیچ ناوەندێکی دەوڵەتیی رێژیمی ئێران ئەو هەوڵە ژینگەپارێزییەیان بەڕێوەبردووە.

شارستانی سیروان لە پارێزگای ئیلام ٣٨ هەزار هێکتار دارستانی هەیە کە بەشێکی گەورەی تووش نەخۆشیی لۆرانتۆس یان مووخۆرە بووە و هەروەها دوو میلیۆن هێکتار لە رووبەری پارێزگای ئیلام لە لەوەڕگە و دارستان داپۆشراوە کە ٤٦١ هەزار هێکتاری دارستانە و بە وتەی کارناسان ٦٠ هەزار هێکتار لە کۆی گشتیی ئەو سەرچاوە سروشتییە، تووشی نەخۆشیی لۆرانتۆس بووە.

لۆرانتۆس یان مووخۆرە مێمڵێکی رووەکییە کەلە لق و پۆی هەندێک رووەکی وەکوو داربەڕوو دەژی و گەشە دەکات و دەبێتە هۆی وشکبوونی.