کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی دانمارک جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بەرز راگیرا

15:43 - 4 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: کوردانی دانیشتووی شاری هۆرسێنسیی وڵاتی دانمارک جێژنی نەورۆزیان لەو شارە بەڕێوەبرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە دەسپێکی ساڵی نوێی کوردیدا رێوڕەسمێک لەلایەن کۆمەڵەی کوردی و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی هۆرسێنسی، بەڕێوەچوو و بەشداران بە شایی و هەڵکردنی ئاگر ئەو بۆنە نەتەوەیی‌یەیان بەرز راگرت.