کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی دانمارک جێژنی نەورۆز پیرۆز کرا

21:30 - 5 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک بەبۆنەی هاتنی جێژنی نەورۆز رێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، جێژنی نەورۆز لە وڵاتی دانمارک رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە شاری ئالبوورگ پیرۆز کرا.
لەو رێوڕەسمەدا سەرەتا خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستانی دەستی پێکرد و دواتە بە کردنەوە ئاگر و شایی و هەڵپەڕکێ درێژەی پێ درا و جێژنی نەتەوەیی کورد پیرۆز کرا.