کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کۆی گشتیی یەکە پیشەیییەکانی پارێزگای ئورمیە، لەسەدا ٤٥یان داخراو و لەسەدا ٥٥یش نیوە داخراون

18:15 - 10 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: لە سەدا سەدی پرۆژە پیشەیییەکانی پارێزگای ئورمیەدا لەسەدا ٤٥یان داخراو و لەسەدا ٥٥یش نیوە داخراون و دوو هەزار و ٥٨٦ تەرحیش پێشکەوتنیکی فیزیکیی ئەوتۆیان نەبووە.
بەپێی هەواڵدەریی ئیلنا، پارێزگای ئورمیە لەسەدا ٥،٣ تەرحی نیوچڵی لە ئاستی ئێراندا لە خۆ گرتووە و بەرپرسانی رێژیمی ئێران هیچ ئاوڕێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە نادەنەوە.

پارێزگای ئورمیە حەوت بازارچە و پێنج گومرکی سنووری تێدایە و ئەمەش هەلێکی لەباری بۆ بازرگانی و هەناردە و هاوردەکردنی کاڵا لەگەڵ وڵاتە دراوسییەکاندا رەخساندووە، بەڵام هەتا ئێستا ئەو پوتانسیەلە لەژێر کارێگەریی سیاسیەتی پەرەپێدانی ئابووریی نابەرابەر، ناوەندگەرا و پڕ لە هەڵاواردنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، توانای دابینکردنی ئەو بەستێنەی بۆ هەلی کار و بازرگانیی دەرەکی لەو پارێزگایە ستاندووە.