کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێراندا پارێزگاکانی سنە و ئیلام زیاترین رێژەی تەڵاقیان هەیە

23:22 - 15 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی (ثبت و احوال) ایران، ئاماری تەڵاق لە ئێران لە ساڵی ٩٢ی هەتاوی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر لەسەدا ٤.٣ زیادی کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بەپشت بەستن بە بەڵگە و ئامارەکانی دەفتەری ئامار و زانیارییەکانی حەشیمەت و کۆچبەریی رێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ئێران، لە ماوەی ساڵی ٩٢ی هەتاویدا لە ئێران لەهەمبەر تۆمارکردنی ٥ ژیانی هاوبەش، یەک تەڵاق تۆمار کراوە.
بەوتەی بەرپرسی دەفتەری ئامار و زانیارییەکانی حەشیمەت و کۆچبەریی رێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی رێژیمی ئێران، لە ساڵی ٩٢ی هەتاوی، لە هەر کاتژمێرێکدا ١٨ رووداوی تەڵاق تۆمار کراوە.
ئامارەکانی ساڵی ٩٢ی هەتاوی دەرخەری ئەوەیە کە رێژەی تەڵاق لەسەدا ٤،٣ بە بەروارد لە گەڵ ساڵی ٩١ ی زیادی کردووە و لەهەر کاتژمێرێک دا ١٦ رووداوی تەڵاق تۆمار کراوە کە زۆرینەی نرخی تەڵاق لە پارێزگاکانی خوراسانی رەزەوەی، ئیلام و سنـە بووە.
هەروەها ئامارەکانی ژیانی هاوبەش لەو شارستانەدا لە ١٢١٤ حاڵەت لە ساڵی ٩١ی هەتاوی بۆ ١٠٨٧ حاڵەت لە ساڵی ٩٢ی هەتاوی کەمی کردووە.