کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەمریکا کۆبوونەوەیەک بۆ یەکیەتیی ژنان بەڕێوەچوو

20:19 - 16 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی لەلایەن کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە ئەمریکا بۆ سەکینە جەوانمەرد پێکهات.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٣ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بۆ بەڕێز \'\'سەکینە جەوانمەرد\'\' پێکهێنا.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەکینە جەوانمەرد لەسەر مێژووی یەکیەتیی ژنان و چۆنیەتیی پێکهاتنی ئەو یەکیەتییە و کار و چالاکییەکانی بۆ بەشداران دوا.
پاشان بەڕێز \'\'نایب مەشایخی\'\'چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا چەندین پرسیار هاتە ئاراوە کە لەلایەن بەڕێزان \'\'سەکینە جەوانمەرد و سەیران شەرەفی\'\' وەڵامی پرسیاری بەشداران درایەوە.