کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەكامیاران بە هۆی بوونی شەپۆلی پارزایت منداڵانی ناكامڵ لەدایك دەبن

16:39 - 15 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لەماوەیەكی زەمەنی كورتدا پێنج منداڵی ناكامڵ لەشاری كامیاران بە هۆی بوونی شەپۆلی پارازیتەوە لەدایك بوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٣ی گەلاوێژ لەنەخۆشخانەی سینا‌ی كامیاران سێ‌منداڵی ناكامڵ لەدایك بوون.
ماوەی چەند رۆژیش لەمەوبەر دوو منداڵی دیكەی ناكامڵ هەر لەو نەخۆشخانەیە لەدایك ببوون.
لێپرسراوانی نەخۆشخانەی سینا هۆكاری ئەو منداڵانە ناكامڵانەیان گەڕاندۆتەوە بۆ بوونی شەپۆلی بەهێزی پارازیت لەو شارە كە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە خراوەتە سەر كاناڵە ئاسمانییەكان و لەو باوەڕەدان ئەو پارازیتانە كاریان كردۆتە سەر دایكان و ئەو ئاولەمەیەی كە لەناو سگیان دایە.
هەر لەو پێوەندییەدا مانگی بانەمەڕی ئەمساڵیش ژنێكی دووگیان بەناوی نیاز عەزیزی، خەڵكی جوانرۆ دوو منداڵی جمك‌ی بە مردوویی بە دونیا هێنا و پزیشكەكان هۆكاری مردنی ئەو منداڵانەیان گەڕاندبۆوە بۆ كاریگەری خراپی پارازیتەكان.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ بەربەرەكانێ‌لەگەڵ كاناڵە ئاسمانییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی رێكاری پارازیت خستنە سەر ئەو كاناڵانەی گرتۆتە بەر.