![](/weney-mallperr/6179.jpg)
كوردستان میدیا: ٦٣ هاووڵاتیی لەدوو ئوستانی ورمێو كرماشان بە هۆی سووتان و گازگرتووییەوە گیانیان لەدەست داوە.
سازمانی پزیشك قانوونی هەر دوو ئوستانی ورمێو كرماشان بڵاوی كردەوە، لەسەرەتای ساڵی ١٣٩٢وە هەتا ئێستا لەئوستانی كرماشان ٤٠ كەس و لەئوستانی ورمێ٢٣ هاووڵاتیی بە هۆی گازگرتوویی و سووتانـەوە گیانیان لەدەست داوە.
لە كۆی گشتیی ئەو ٢٣ كەسەی پارێزگای ورمێ٤ كەس كە یەكیان ژن بووە بە هۆی گازی منوكسیدكربن مردوون و ١٩ی دیكەش بە هۆی سووتان كە ١٤ كەسیان ژن بوون، لەناوچەكانی ئوستانی ورمێگیانیان لەدەست داوە.
ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.
لە ئوستانی كرماشانیش پێنج كەس بە هۆی گازگرتوویی و ٣٥ كەسیش بە هۆی سووتانـەوە گیانیان لەدەست داوە.
لەكۆی گشتیی سووتاوەكان ١٧یان پیاو بوونە و ١٨شیان ژن بوون و ئەو رێژەیەش بە نیسبەت ساڵی پێشوو چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.