![](/weney-mallperr/6192.jpg)
كوردستان میدیا: لەشاری مەریوان و لەدەورووبەریی زەریاچەی زرێبار مەڕاسمێك بە مەبەستی هاوخەمی و پاڵپشتی لەمنداڵانی كوردی سووریە بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێوڕەسمی هاوخەمی لەگەڵ منداڵانی كوردی سووریە شەوی یەكشەممە رێكەوتی ٢٠‌ی گەلاوێژ بە بەشداریی ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی ئەو شارە و هاووڵاتیان بەڕێوە چوو.
سەرەتای رێوڕەسمەكە بە یەك دەقە بێدەنگی دەستی پێكرد و دواتر بەیاننامەی ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنیی و سیاسیی شاری مەریوان خوێندرایەوە.
دواتر نوێنەری ژنانی مەریوان چەند وتەیەكی بەو بۆنەیەوە پێشكەش كرد و لە ناوئاخنی رێوڕەسمەكەشدا چەندین شێعر و پەخشان خوێندرانەوە.
بەشدارانی رێوڕەسمەکە بە دانی دروشم پشتیوانیی خۆیان لە منداڵانی كوردستانی رۆژئاوا دەربڕی و تیرۆریزمیان مەحكووم كرد.
بەیاننامەی كۆمەڵێك لەچالاكانی مەدەنیی و سیاسیی شاری مەریوان لەپێوەندیی كوشتاری هاووڵاتیانی سڤیل لە كوردستانی رۆژئاوا
دەقی بەیاننامەكە بەم چەشنەیە:
خه‌ڵکی مرۆڤ دۆست و ئازادی خوازی کوردستان، هه‌روه‌ها که ئاگادارین زیاتر له دوو ساڵه شه‌ڕ و تێکه‌ڵچوون له نێوان نه‌یاران و ده‌سه‌ڵاتی سووریه ده‌ستی پێکردووه و ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌و قه‌یرانێکی قووڵی سیاسی و ئابووری ڕاکێشاوه و هه‌تاکوو ئه‌مڕۆش ئه‌و بار و دۆخه به‌رده‌وامه و به‌ر بڵاوتریش بۆته‌وه، بار و دۆخێک که هه‌ڵده‌سه‌نگێندرا وه‌ک وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌ب و باشووری ئه‌فریقا بێت‌و و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا دژبه دیکتاتۆر و به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی باشتر ده‌سه‌ڵات بخاته لاوه و یاسایه‌ک و حکوومه‌تێکی شیاوی خه‌ڵکی سووریه دابنێت ،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به هاتنه نێو مه‌یدانی بڕێک له وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ند خواز و دانانی تاقم و ده‌سته‌ی تیرۆریستی و ده‌سبردن بۆ شه‌ڕی چه‌کداری ، نه‌ته‌نیا به ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و ئازادی خوازی خه‌ڵکی سووریه پاشه‌کشه‌ی نه‌کرد به‌ڵکوو سووریه‌ی کرد به جێگای کوشتن و بڕینی ئه‌و خه‌ڵکه بێتاوانه و درووسکردنی دوباره‌ی ئوردووگای شه‌رق و غه‌رب و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ئاڵۆزیه.
هه‌ر بۆیه ئه‌م ئاڵۆزیه نه‌ته‌نیا کۆتایی پێ نه‌هات به‌ڵکوو بربڵاوتر بوو و جیاواز له خۆله به‌رگردتن و له‌ناوبردنی شاره مه‌رکه‌زیه‌کان وه‌ک حه‌له‌ب و ده‌مێشق، داوێنی رۆژئاوای کوردستانیشی گردووه‌ته‌وه و جارێکی تریش وڵاتانی ناحه‌ز ده‌ستیان دا‌و به کۆمکوژی و قه‌ڵاچۆکردنی منداڵان و ژنانی کورد و ڕه‌وت و پلانێکی ئاگادارانه‌ی تریان بۆ له‌ناوبردنی کورد داڕشت.
هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و کۆمکوژی زیاتر له ٤٠٠که‌س له منداڵان و ژنان و خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌م له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و هاوپشتانی و هه‌م له لایه‌ن ئوپۆزیسیۆنی وه‌ک ئه‌رته‌شی ئازاد و گرووپی تیرۆریستی ئه‌لنوسره به یارمه‌تی وڵاتانی ده‌ور و به‌ر ئه‌وه به ئێمه راده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌م هێزانه جیاواز له نه‌دانی مافی سه‌ره‌کی بۆ گه‌لانی سووریه له هه‌ر چه‌شنه ئامرازێک بۆ کوشتن و سه‌رکوتی خه‌ڵک که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن و ده‌یانه‌وێت له رۆژئاوا مێژووی ژینۆسایدێکی تری کورد دووپات که‌نه‌وه.
بۆیه ئێمه وه‌ک چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی شاری مه‌ریوان ئه‌م کۆمکوژیه له رۆژئاوای کوردستان مه‌حکووم ده‌که‌ین و داوا له ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین به‌ر به‌م کرده‌وه ناڕه‌وا و نامرۆڤانه بگرن و ده‌نگی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌و هێزه ناحه‌زانه ده‌ر ببڕن و هه‌روه‌ها داوا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین به‌دواداچوون بۆ ئه‌م ئامانجه‌ی خواره‌وه بکات.
ـ کۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه دژه مرۆڤانه
ـ مه‌حکووم کردن و سزادانی وڵاتانی په‌یوه‌ندی دار به‌و کۆمکوژیه‌وه
ـ کورت کرانه‌وه‌ی ده‌ستی تاقمه تێرۆریستیه‌کان له سووریه و به تایبه‌تی له رۆژئاوای کوردستان
ـ ناساندنی ئه‌م جنایه‌تانه وه‌ک جینایه‌تی دژ به مرۆڤایه‌تی له دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ـ سه‌قامگیر کردنی ئاشتی و ئاسایش بۆ گه‌لانی سووریا

![6191.jpg]({imagepath}/6191.jpg)