![](/weney-mallperr/6666.jpg)
کوردستان میدیا: زیاتر لە ١٤% منداڵانی تەمەن ٦ هەتا ١٠ ساڵ لە ئێراندا، خوێندەوارییان نییە و لە ریزی نەخوێندەواراندا دێنە ئەژمار.
بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ئامووزش و پەروەرشی رێژیمی ئێران، زیاتر لە ١٢٠ هەزار منداڵی تەمەن ٦ هەتا ١٠ ساڵان لە ئێراندا لە مافی خوێندن بێ بەشن و وەکوو نەخوێندەواری رەها (بیسواد مطلق) ئەژمار دەکرێن.
هەر لەو پێوەندییەدا، بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، ساڵی رابردوو نزیکەی ٤ میلیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش ببوون و ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە بە زیاد بوونی گرفتی دارایی و ئابووریی خەڵکی ئێران، ئەو ژمارەیە زیاد بکات.
وازهێنان لە خوێندن بەهۆی گرفتی ماڵییەوە و کەمدەستیی بنەماڵەکان لەمەڕ ناردنە بەر خوێندنی منداڵەکانیان و دابین کردنی بەستێنی خوێندن لە کاتێک دایە کە بە سەرنجدان بە بڕگەی ٣٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێران، دەوڵەتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەرکدارە هەتا خزمەتگوزاریی پەروەردە و بارهێنانی هاووڵاتییان هەتا کۆتایی قۆناغی دواناوەندی دابین بکات.
بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، لە ئێراندا ٩ میلیۆن و ٧١٩ هەزار نەخوێندەوار بوونی هەیە کە ٣ میلیۆن و ٤٥٦ هەزار کەسیان لە مەودای تەمەنیی نێوان ١٠ هەتا ٥٠ ساڵان دان.