کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەدا ٣٢ی منداڵانی کار لە ئێران رووبەڕووی ئازاری جەستەیی، رۆحی و جینسی دەبنەوە

23:34 - 22 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ژمارەی منداڵانی کار و سەرشەقام لە ئێران و پەرەسەندنی نەخۆشییە مەترسیدارەکان لە نێو ئەو منداڵانەدا، سنووری قەیرانی تێپەڕاندووە.

ئەندامێکی کانوونی فەرهەنگیی پشتیوانی لە منداڵان لە لیدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی ئیسنا، وێرای هۆشداری دان لەمەڕ منداڵانی کار لەئێران، راگەیاندووە؛ ئەو رێژەیە رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوون دەکات.
هەروەها بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاوبوونەتەوە، منداڵانی کار لە ولاتی ئێران، لەماوەی زەمنییەکی کوردت‌دا تێکەڵ بە رەوتی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دەبن و ئەمەش خەساری قەرەبوو نەکراوە بەدوای خۆیدا دێنێت.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن چالاکانی مافی منداڵان لە ئێران ئەنجام دراون، زیاتر لە ٣٢ لەسەدی منداڵانی کار لە ئێران ربەرەوڕووی ئازاری جەستەیی، رۆحی و جنسی دەبنەوە.

ژیان و کار لە ناو زبڵ و دەست لێدان لە سۆرەنگی پیس و کەرەسەی تیژی وەکوو تیغ و شووشە، یەکێک کە هۆکاری تووشبوون منداڵانی کار بە نەخۆشی ئیدز(HIV) لە قەڵەم ئەدرێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەر دەست‌دا هەن نرخی تووشبوونی منداڵانی کار بە ئیدز ٤٥ بەرابەر زیاتر لە ئاماری گشتیی وڵات بەراورد کراوە.