کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری بۆكان داوا لەفەرمانبەران كراوە كە بە مەبەستی شەڕ بچنە سووریە

17:56 - 5 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری بۆكان داوا لەفەرمانبەران كراوە كە بە مەبەستی شەڕ لەگەڵ ئەرتشی ئازاد و دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەد بچنە ئەو وڵاتە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئیدارەی موخابەراتی شاری بۆكان بە ژمارەیەك لەفەرمانبەرەكانی وتووە، پێویستە بە مەبەستی پشتیوانی لەبەشار ئەسەد بچنە سوویە.
ئەو داواكارییە لەلایەن ئیدارەی موخابەرات و سپای پاسدارانەوە لە كارمەندانی بەسیجی كراوە، بەڵام ژمارەیەك لەو كارمەندانە كە ناویان لەبەسیجدا نووسیوە، وتوویانە: ئامادە نین ئەو كارە بكەن.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئیدارەی موخابەرات بە فەرمانبەرە بەسیجییەكانیان راگەیاندووە، ئەگەر بێت و سەرپێچی لەو بڕیارە بكەن، لەسەر كارەكانیان دەریان دەكەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستە روو، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو داواکارییە ئیدارەکانی دیکەشی شاری بۆکان بگرێتەوە.

هەنووكە زەخت و گوشارێكی زۆر خراوەتە سەر فەرمانبەرانی ئیدارەی موخابەرات و بە بەردەوامی هەڕەشەشیان لێ‌كردوونە.
ئەرتشی ئازادی سووریە و دژبەران لەماوەی دەسپێكی نائارامییەكانەوە رێژیمی ئێرانیان بە دەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆیی سووریە و پشتیوانی لەبەشار ئەسەد تاوانبار كردووە.