کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری تیكاب دوو هاووڵاتیی لەبەر دەم پاسگای ئەو شارە كوژران و بریندار كران

17:40 - 13 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی كورد لەشاری تیكاب لەئەنجامی دروست بوونی شەڕ و کێشەی كۆمەڵایەتیەوە بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی 12‌ی گەلاوێژ لەبەردەم پاسگای هێزی ئینتزامیی لەشاری تیكاب هاووڵاتییەك بەناوی حوسێن كەریمی كوڕی ئیسماعیل لەلایەن چەند كەسێكەوە كوژرا.
هەر لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییەكی دیكەش كە رۆڵی ناوبژیوانی لەنێوان شەڕكەرەكاندا هەبووە، بەتوندی بریندار كراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو شەڕە لەكاتێكدا رووی داوە كە حوسێن كەریمی دانیشتووی گەڕەكی قەڕناو كچێكی كە گۆیا خۆشەویستی بووە هەڵگرتووە و دواتر بنەماڵەی ئەو كچە لەبەردەم پاسگای شاری تیكاب لەگەڵی تێكهەڵچوون و لە ئەنجامدا حوسێن كوژراوە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەك لە چارەنووسی ئەو كچە كە ناوی زیە لەبەر دەستدا نیە.