کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری سەحنە كچێكی تەمەن ٤ ساڵان بەدەستی باوكی خۆی كوژرا

18:42 - 14 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری سەحنەی سەر بە پارێزگای كرماشان پیاوێك كچە تەمەن ٤ ساڵانەكەی خۆی كوشت.

هەواڵدەریی ئیلنا بڵاوی كردەوە، ئەو پیاوە لەبەكارهێنەرانی مادە سڕكەرەكان بووە و دوای كەڵك وەرگرتن لەو مادەیە لەنیوە شەودا كۆتایی بە تەمەنی ئەو كچە هێناوە.

هەنووكە لەئێران رۆژانە هاووڵاتیان شایەتی چەندین كارەساتی دڵتەزێن لەلایەن بە كارهێنەرانی مادە سڕكەرەكانن و لەو نێوەدا مادەی شیشە زۆرترین بەكارهێنەر و قوربانی هەیە.

ئێستاكە لەئێران مادەی شیشە لەمادەكانی دیكە زۆر بە ئاسانی وەدەست دەكەوێ‌و بەپێی ئاماری پزیشكی قانوونی ئێران ساڵانە لەسەدا ٢٠‌ی بەكارهێنەرانی مادە سڕكەرەكان بە هۆی ئەو مادەیەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

بەوتەی كارناسانی ئەو بوارە كاتێك كە بەكارهێنەر كەڵك لەو مادەیە وەردەگرێت، دەچێتە ناو خەیاڵی خۆیەوە و بیر و هۆشی نامێنێ‌و ئەوە جێگای تێڕامانە، ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران هەتا ئێستا هیچ هەوڵێكی ئەوتۆیان بۆ بنبڕ كردنی ئەو مادەیە نەداوە.