کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری مەریوان دەست بەسەر ژمارەیەك ماهوارەی هاووڵاتیاندا گیرا

14:46 - 24 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەشاری مەریوان دەستیان بە كۆكردنەوەی ماهوارە كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەگەڕەكی دارسیران شاری مەریوان، هێزەكانی رێژیم لەبەرە بەیان و لەكاتێدا كە هاووڵاتیانی بەمەبەستی رۆژوو گرتن سەرقاڵی پارشێو كردنەوە بوون، رژاونەتە گەڕەكەكە و بێ‌ئیزنی خاوەن ماڵەكان چوونەتە سەربانی بیناكانیان.
ئەو هێزانە ژمارەیەک دیشی هاووڵاتیانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و هەر لەو پێوەندییەدا ژمارە لە خەڵكی بەو كارەی هیزە ئینتزامییەكان زۆر ناراحەت بوونە و لەو باوەڕەدان كە كاری ئەو هێزانە بێ‌حورمەتی كردن بە رەمەزان بووە.
هێزەكانی رێژیم هەڕەشەی ئەوەشیان لە هاووڵاتیان كردووە كە ئەگەر بێت و ماهوارە دابنێنەوە ئەوە لەگەڵ سزا بەرەڕوو دەبنەوە.