![](/weney-mallperr/6462.jpg)
كوردستان میدیا: لەنیوەی یەكەمی مانگی خەرماناندا، ٢٠ هاووڵاتی لەئێران لەلایەن دەزگا قەزایی و ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێرانەوە حوكمی ئێعدامەكانیان جێبەجێكراوە و دووی دیكەش بە ئێعدام حوكم دراون.
ئەو ٢٠ كەسە لەنێوەی یەكەمی مانگی خەرماناندا(١ هەتا 1٤ی خەرمانان) حوكمەكانیان جێبەجێكراوە و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە سێكەسیان كورد بوون.
زۆرترین رێژەی ئێعدام لەو ماوەیەدا لەشاری قوم جێبەجێكراوە و تێیدا ٥ كەس ئێعدام كراون و لەدوای ئەو شارەكانی كرمان و ئەهواز بە دووهەم و سێهەم لەبواری رێژەی ئێعدام دێنە ئەژمار.
بە ریز لەشارەكانی: قوم ٥ كەس، كرمان ٤ كەس، ئەهواز ٣ كەس، ئیسفەهان ٢ كەس، ئەردەبیل، وەرامین، كاشان، كرماشان(دیزل ئاباد)، ئیلام و سنە هەر كام ١ كەس ئێعدام كراون.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردۆتەوە، هەر لەو ماوەیەدا واتە نیوەی یەكەمی مانگی خەرمانان دوو كەسیتریش بە ئیعدام مەحكووم كراون كە یەكێكیان كوردە و خەڵكی شاری سەڵماسە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، دەزگا قەزایییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تاوانی بەشێك لەو ئێعدام كراوانەیان مادە سڕكەرەكان و قەتڵ راگەیاندووە.