کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی ئەمریكا كۆنفرانسێك لەپێوەندیی ئێران و كوردستان بەڕێوە چوو

18:09 - 19 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كۆبوونەوەیەكی لەپێوەندیی دۆخی ئێران و بەتایبەتی كوردستان بەڕێوە برد.
لەو پێوەندییەدا رۆژنامەنووس \'\'رەحیم رەشیدی\'\' بەماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، كۆمەڵێك لەئەندامانی كۆنگرەی ئەمریكا، لێكۆڵەران و دیپلۆماتكاران، سەبارەت بە بەرنامەی ناوكیی رێژیمی ئێران و پێوەندی تاران و دیمەشق و كاریگەری ئەو پێوەندییانە لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، بیروڕایان گۆڕیەوە.
لەدرێژەی ئەو كۆبوونەوەیەدا كاریگەری گەمارۆكانی كۆمەڵگای نێونەتەوەی لەسەر رێژیمی ئیسلامی ئێران و روانگەكانی سەركۆماری نوێ تاوتوێ كرا.
لەو پێوەندییەدا مارك دۆبۆوێتس سەرۆكی بونیادی داكۆكی لە دێموكراسی و دیپلۆماتكاری ئەمریكایی جان بۆڵتن لە بارەی كوشتاری كوردەكانی كوردستانی رۆژئاوا دوان و هەر دووی ئەو بەڕێزانە داكۆكیان لە كورد و مافە رەواكانی كرد.
بەرێز مارك وتوویەتی: زۆر بە جیددی پشتیوانی لە مافی كوردەكان دەكەم و روون و ئاشكرایە ئەوان ساڵانێكی زۆرە كە لە هەموو لایەكەوە پەلامار دەدرێن.
هەر دوو سیاسەتمەدارەكە لەو باوەڕەدابوونە، هیچ كاتێك بە رادەی ئەمڕۆ پرسی كورد لە رۆژەڤدا نەبووە و كوردیش لەسەر مافەكانی خۆی پێداگرە.