کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی ئایینیی نیشتمانپەروەر لە ئورمیە کۆچی دوایی کرد

23:36 - 29 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: مامۆستا مەلا ئەحمەد نەهایی کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانپەروەری کورد لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، مامۆستا مەلا ئەحمەد نەهایی کەسایەتیی ناسراوی ئایینی و نیشتمانپەروەری کورد، پاش نیوەڕۆی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە گوندی \'\'شەقڵاوا مەحال\'\'ی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

8704.jpg
مامۆستا مەلا ئەحمەد نەهایی


ناوبراو بەشێکی زۆری ژیانی خۆی بە خزمەت بە نیشتمانەکەی لە هەرچوار بەشی کوردستان تەرخان کرد و لە هەر جێگایەک کە بە پێویستی زانیبا، لە خزمەتکردن ئامادە دەبوو.

مامۆستا مەلا ئەحمەد نەهایی تێکڕای کتێبەکانی قورئان، حەدیسەکانی پێغەمبەری ئیسلام و گوڵستانی سەعدیی لەبەر بوو.

لە پەرتووکی ژیاننامەی \'\'عەللامە محەممەد بارزانی\'\' مامۆستا مەلا ئەحمەد نەهایی وەکوو یەکێک لە زانایە بە باندۆرەکان لە ئاستی شاری ئورمیە و دەوروبەری لە قەلەم دراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد