![](/weney-mallperr/6367.jpg)
کوردستان میدیا: دادگای تایبەت بە کەسانی ئایینی لە تەورێز، سزای زیندانیی بەسەر مامۆستایەکی ئاینیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت داسەپاند.
هەواڵدەریی \'\'کوردپا\'\' بڵاوی کردەوە، رێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، مامۆستایەکی ئایینیی کورد بەناوی \'\'مامۆستا سەلام گوڵنەواز\'\' لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ٦ ساڵ زیندان و سەندنەوەی مافی مەلایەتی حوکم دراوە.
مەلا سەلام گوڵنەوا، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی \'\'حەزرەتی عومەر\'\' لە گەڕەکی \'\'شێوە برایم\'\'ی شاری سەردەشت، سەرەڕای ٦ ساڵ زیندان، سەندنەوەی مافی مەلایەتیی لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئێرانەوە بەسەردا سەپاوە.
ئەندامەتی لە مەکتەب قورئانی کوردستان و پێڕەوی لە \'\'ئەحمەد موفتیزادە\'\' هۆکاری بانگهێشتی مامۆستا سەلام گوڵنەواز و دادگایی کردنی، راگەیەنراوە.