کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی عەرەب، ٢٦مین رۆژی خۆی تێپەڕاند

15:52 - 7 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: ٣ زیندانیی عەرەبی خەڵکی شاری شووش لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ٢٦ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

ماڵپەڕی فعالان در تبعید بڵاوی کردەوە، بارودۆخی تەندروستیی ئەو چالاکە عەرەبانە کەلە ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٢ی هەتاوییەوە مانیان لە خواردن گرتووە، ناجێگیرە و دوو کەس لەو گیراوانە بەناوەکانی سەید یاسین مووسەوی و عەلی چەبیشات بە گرتنەبەری رێوشوێنی توندی ئەمنیەتی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ئەهواز راگوێزراون.

هەفتەی رابردووش بە مانگرتنی ئەم زیندانیانە، دانیشتنی دادگاکەیان وەدوا خرا و ئیزنی مولاقاتیشیان لێ وەر گیراوەتەوە.

ئەم چالاکانە بەهۆی دانپێدانان بە تاوانەکانیان لەژێر گوشاری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەپێش چاوی کامێرا، ماوەی زیاتر لە ٢٦ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەپێی راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهوازی، ٢٠٠ چالاکی عەرەب کە زۆربەیان بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کراون، هەفتەی داهاتوو دادگایی دەکرێن.