![](/weney-mallperr/6065.jpg)
کوردستان میدیا: بەهۆی ناکۆکیی نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی پیشەسازیی رێژیمی ئێران و هەروەها چڕبوونەوەی گەماڕۆکان لە دژی ئێران، شتومەک لە دوو مانگی داهاتوودا کەم دەکات.
ئەسەدوڵڵا عەسگەر ئەولادی بەرپرسی کومیسیۆنی ژووری بازرگانیی رێژیمی ئێران رایگەیاندووە، بەهۆی بەڕێوەبەریی هەڵە و نادروست لە هێنانی کاڵا و شتومەکە بنەڕەتییەکان لە گومرگەکاندا، لە دوو مانگی خەرمانان و رەزبەردا تووشی کەمیی شتومەک لە وڵاتی ئێراندا دەبین.
ئەو بەرپرسە بازرگانییەی رێژیم راشیگەیاندووە: زۆربەی کاڵا و شتومەکەکان لە ئەنباری گومرگەکاندا ماوەی بەکار هێنانی بەسەرچووە و تێچوویەکی زۆریشی لە پێوەندی لەگەڵ راگرتنیان تووشی دەوڵەت کردووە.
ناوبراو هۆکاری ئەو بارودۆخەی بۆ ناکۆکیی نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی پیشەسازیی دەوڵەتی رێژیمی ئێران گەڕاندووەتەوە و گوتوویەتی بەهۆی ناکۆکیی ئەو دوو ناوەندەوە، لە مانگەکانی خەرمانان و رەزبەردا تووشی کەمیی کاڵا و شتومەک لە ئێراندا دەبین.
ئەمە لە کاتێک دایە کە راپۆرتەکان باس لە کەمیی دەوا و دەرمان لە ئێراندا دەکەن، بەتایبەت ئەو دەوا و دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشییە تایبەتییەکانی وەکوو تالاسمی، همۆفیلی و یان نەخۆشییە دژوارەکانی وەکوو شێرپەنجە پێویستن.