![](/wenekan/2016-10/855718-4a0768ba722f319af09781a28524c28f.jpg)
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری لە سەردانی خۆیدا بۆ پارلمانی ئاڵمان باسی لەوە کرد کە؛ ئێمه وه‌ک حیزبی دیموکرات به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌مان له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ر شانه و به خوێندنه‌وه‌ی ورد له سه‌ر داوای ڕەوای خه‌ڵکه‌که‌مان، بڕیارماندا له ڕێگای هێزه‌وه به‌ره‌نگاری ڕێژیم ببینه‌وه.
شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و به هاوڕێیه‌تی هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئاڵمان، له سه‌فه‌رێکدا بو بێرلین، سه‌ردانی پارلمانی ئه‌و وڵاته‌یان کرد و له‌گه‌ڵ د. یوهان ڤادێرفوول وتەبێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فراکسیونی پارتی دێموکرات مه‌سیحیی ئاڵمان کۆبوونه‌وه.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای شی کردنەوەی دۆخی سیاسیی ئێران به گشتی، چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار وەکوو هه‌ل‌ومه‌رجی کوردستانی ڕۆژهه‌لات، ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌که‌دا و هه‌روەها په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی نوێ له لایه‌ن حیزبه‌وه‌ی، خسته به‌ر باس.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات له به‌شێکی قسه‌کانیدا گوتی: ئێمه نزیک به بیست ساڵ خه‌باتی چه‌کداریمان به‌رانبه‌ر به ڕێژیمی ئێران ڕاگرت و هه‌موو هێزی خومان خسته بواری کاری سیاسی و چالاکیی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، به‌و هیوایه که ڕێژیم له‌مه‌ڕ پرسی کورد ئاڵوگۆڕێکی ئه‌رێنی له سیاسه‌ته‌کانیدا پێک بێنێت. به‌ڵام ڕێژیم نه‌ک هه‌ر ئه‌و نیەت پاکییەی ئێمه‌ی به هێند وه‌رنه‌گرت، به‌ڵکوو زه‌بر و زه‌نگی بو سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان زیاتر کرد. ئێمه‌ش وه‌ک حیزبی دێموکرات به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌مان له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ر شانه و به خوێندنه‌وه‌ی وردی خومان، له سه‌ر داوای ڕەوای خه‌ڵکه‌که‌مان، بڕێارماندا له ڕێگای هێزه‌وه به‌ره‌نگاری ڕێژیم ببینه‌وه.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا مسته‌فا هیجری گوتی: ڕێژیمی ئێران له داعشێک که هه‌موو وڵاتانی ئورووپایی و له‌وانه ئاڵمان له دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، بو خه‌ڵکی ئێران و هه‌موو ناوچه‌که زیانی زیاتر و مه‌ترسیدارتره. بویه تاکوو ڕێژیمی ئێران له ده‌سه‌ڵاتدا بێت، ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ئاسایش و ئاشتی به خۆیه‌وه نابینێت.
د. ڤادێرفوول وێڕای ده‌ربڕینی خوشحاڵی خوی بو ئه‌م دیدارە گوتی: بو یه‌که‌مین‌جاره که له گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نێکی کوردی دژبه‌ری ئێران داده‌نیشم و ئێستا ده‌توانم بڵێم که به دیدێکی دیکه‌وه ته‌ماشای ئێران ده‌که‌م.
ڤادێرفوول هەروەها گوتی: ڕاسته ئێمه هه‌موو هه‌وڵی خومان خسته گه‌ڕ تاکوو ڕێژیمی ئێران ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی نه‌گات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه تاقه کێشه‌ی ئێمه له گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه‌دا نیه.
ناوبراو له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا گوتی، سیاسه‌تی حیزبی دێموکرات زۆر واقعبینانه‌یه و ده‌توانێت بو بینینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بنچینه‌یەکی زۆر له‌بار بێت. ئێمه هیوادارین که ڕێژیمی ئێران واز له‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای له به‌رانبه‌ر پرسی کورد له کوردستانی ئێران‌دا بهێنێت و ڕێگای ئاشتی بگرێته به‌ر، و هه‌روه‌ها گوتی: له چاوپێکه‌وتنی داهاتوومدا لەگه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران پرسی کورد له‌و وڵاته دێنمه به‌ر باس.
ڤادێرفوول له کۆتاییدا وێڕای سوپاس بو سه‌ردانی شاندی حیزبی دێموکرات، هیوای خواست له سه‌ردانی داهاتووی خۆیدا بو هه‌رێمی کوردستان جارێکی دیکه له گه‌ڵ مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاوپێکه‌وتنی هه‌بێت.