کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێكی تەمەن ١٠ساڵان لەبەنداوی شاری نەغەدەدا خنكا

16:31 - 30 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری نەغەدە منداڵێكی تەمەن ١٠ ساڵان لەبەنداوی ی حەسەن لیاندا خنكا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەمین دڵشاد، تەمەن ١٠ ساڵ و كوڕی حاسڵ و خەڵكی شاری نەغەدە رۆژی هەینی لە بەنداوی حەسەن لیاندا خنكا.

باوكی ئەمین دڵشاد دەبیری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری نەغەدەیە و ئەو بنەماڵەیە دوای یەك رۆژ تەرمی منداڵەكەیان لەئاو دەرهێناوەتەوە.

بەوتەی شایەتحاڵان ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران رۆژی خنكانی ئەو منداڵە هەوڵێكی ئەتۆیان نەداوە.

دوایین حاڵەتی خنكان لە كوردستان، گیان لەدەست دانی دوو برای خەڵكی ئیلام لە رووباری سەیمەڕەدا بوو.