![](/weney-mallperr/6055.jpg)
كوردستان میدیا: ماوەیەك لەمەوبەر بڕیار بوو مووچەی مامۆستایانی ئوستانی ورمێ زیاد بكرێت و هەر بەو هۆیەوە مووچەكانیان وەدوا كەوت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشاری ورمێ بڕیار بوو بۆ هەر مامۆستایەك بڕی ١٠٠ هەزار تمەن و بۆ هەر مودیرێكیش بڕی ١٥٠ هەزار تمەن پارە زیاد بكرێت، بەڵام ئەو مووچەیە بە فیشی مووچەی مانگانەیان زیاد نەكراوە.
نەدانی مووچە بە مامۆستایان، ئوستانەكانی دیكەی ئێرانیشی گرتۆتەوە و دەبوایە ٢٥ی پووشپەڕ پارەی مامۆستایانیان دابایە.
هەر لەو پێوەندییەدا مامۆستایانی شارەكانی بۆكان و سەقزیش مووچەی مانگی پووشپەڕیان وەرنەگرتووە.
لەلایەكی دیكەوە مامۆستایانی حەقولتەدریس\'\'یش لەگەڵ ئەو كێشە بەرەوڕوون، هەر چەندە ماوەی چەندین ساڵە بەڵێنییان پێ داون كە بەشێوەی فەرمی دادەمەزرێن، بەڵام هەتا ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێ كردنەوە.