کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەرگی ناسروشتیی هاووڵاتییان بەهۆی هەورەتریشقە لە کوردستان زیادی کردووە

17:54 - 7 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: هەورەتریشقە گیانی لە دەستدانی باوک و کوڕێ و هەروەها برینداربوونی کوڕێکی دیکەشی لە یەک بنەماڵەدا لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، پاش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٦ی جۆزەردان، هەورەتریشقە لە \'\'عەلیاوا\'\'ی دیواندەرە ٣ قوربانیی لێ کەوتەوە و هەروەها هەر لەو رۆژەدا لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی خەڵکی باینگان سەربە شارستانی پاوە بەناوی \'\'فەریق خورسەندی\'\' بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئامارەکان، ٤ هاووڵاتی بەهۆی هەورەتریشقە لە مانگی بانەمەڕددا لە پارێزگای ئورمیە گیانیان لە دەست داوە و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.