کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەریوان/ بارودۆخی کرێکارێک پاش ٩ مانگ برینداری، بەرەو خراپتر بوون دەڕوات + وێنە

00:20 - 30 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: دەستکورتی و گرانیی نرخی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکانی ئێران، کرێگارێکی برینداری خەڵکی مەریوانی خانەنشین کردووە.


حوسێن رۆستەمی ناوی کرێکارێکی ئاسایی بیناسازییە کە نزیکە ٩ مانگ پێش ئێستا بە هۆی بەربوونەی یەک فەرغوون خشتە (آجر) لە نهۆمی سێیەمی بینایەک، رانی ناوبراوی تووشی شکان کرد.
ناوبراو پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانە لەلایەن پزیشکانەوە بڕیاری نەشتەرگەریی بۆ درا، بەڵام بەهۆی گرانیی نرخی نەشتەرگەریی و نردخی دەوا و دەرمان، نەبوونی بیمە و پشتیوانیی خاوەنکارەکان و بارودۆخی نالەباری ماڵی، حوسێن رۆستەمیی بە برینداری خانەشین کردووە و هەنووکەش لەلایەن منداڵ و خێزانەکەیەوە ئاگاداریی لێ دەکرێ.
ئەو برینە قووڵە کەلە کاتی کار کردندا لە حوسێن کەوتووە، ماوەی چەند مانگێکە بەرۆکی ئەو کرێکارەی گرتووە و ناوبراوی تووشی فەلەجیی ران و قاچ کردووە و رۆژ لە دوای رۆژی بارودۆخی بەرەو خراپتر بوون دەڕوات.
حوسێن رۆستەمی خەڵکی گوندی \'\'کورە دەرە\'\'ی سەربە شارستانی مەریوانە و خاوەنی چوار منداڵ (٣ کچ و کوڕێک)ـە و لە خانوویەکدا کرێچییە.
ناستاندارد بوونی شوێنی کاری کرێکاران، نەبوونی چاودێریی دروست و ئوسوولی بەسەر کارگە و بیناکان، ناستاندارد بوونی ئامرازەکانی کار، رەچاو نەکردنی رێنمایی‌یەکانی کار و نەبوونی رێسایەک لەمەڕ ناچار کردنی کرێکاران بە رەچاو کردنی ئەو رێنمایی‌یانە، هۆکارگەلێکن کە بەرۆکی کرێکارانی ئێرانی گرتووەتەوە.