کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەنسوور ئاروەند بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا

14:47 - 1 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: مەنسوور ئاروەند زیندانیی سیاسیی کورد پاش مولاقات، لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە بۆ شوێنیکی نادیار راگوێزراوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، مەنسوور ئاروەند زیندانیی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی زیندانی ئورمیە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، بە مەبەستی چاوپێکەوتنی حوزووری لە بەندەکەی هێنراوەتە دەرێ و رەوانەی شوێنی چاوپێکەوتن کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: مەنسوور ئاروەند پاش ئەنجامدانی ئەو مولاقاتییە ئیتر نەگەڕنراوەتەوە شوێنەکەی خۆی و لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە بۆ شوێنیکی نادیار راگوێزراوە.

مەنسوور ئاروەند زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، مانگی جۆزەردانی ١٣٩٠ی هەتاوی لە ماڵەکەیدا دەسبەسەر و لە مانگی خەرمانانی ١٣٩١ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلانی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی \'\'موحاربە\'\' لە رێگەی \'\'هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیم\'\' حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا.

ماوەیەک پێش ئێستا حوکمی ئیعدامی مەنسوور ئاروەند لە ئیعدامەوە بۆ زیندانیی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.