کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەیدانی دارفرۆشان لەشاری سنە ئاگری گرت

23:13 - 20 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: مەیدانی دارفرۆشان لەشاری سنە ئاگری گرت و ئاورەكە سەرجەم بازارەكەی گرتەوە.

بەشی راگەیاندنی شارەوانی شاری سنە رایگەیاند، شەوی چوارشەممە بازاری دارفرۆشانی سنە ئاگری گرت و لەئەنجامی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەدا هاووڵاتییەك بریندار بوو.
ئەو هاووڵاتییەی كە بریندار بووە ئەندامی ئاگركوژینەوەی شاری سنە بووە و بەهۆی دووكەڵی زۆرە تووشی سەر گێژە بووە و كەوتووە.
بەهۆی سووتانی ئەو شوێنە خەسارێكی ماڵیی بەرچاو بە خاوەن دارەكان گەیشتووە و هەتا ئێستا بری خەسارەكە نەخەمڵێندراوە.
بازای دارفرۆشان لەبلواری موعەلیمی شاری سنە هەڵكەوتووە و كاری كڕین و فرۆشی دار و كەلوپەلی نەجاری لێ‌ئەنجام دەدرێت.