کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی كاسبكاران و بازاڕییانی شاری سەقز لەوەرگرتنی ماڵیاتی لەڕادەبەدەر

18:06 - 29 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران گوشاری ماڵیاتییان بۆسەر بازاڕیان و كەسەبەكانی شاری سەقز هێناوە و داوای باجی زیاتر لە ساڵانی پێشوویان لێ‌دەكەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، هەموو ساڵێك لەسەرەتای مانگی پووشپەڕدا بەڵێن نامەیەك لەژێر ناوی نامەی ماڵیاتی بە بازاڕیانی شاری سەقز لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە پڕ دەكرێتەوە و بەپێی ئەو نامەیە ماڵیات لەهاووڵاتیان دەستێنن.
بەڵام ئەمساڵ زۆربەی بەڵێن نامەكان لەلایەن ناوەندەكانی رێژیمەوە دەستكاری كراوە و داوای پارەی زیادی لە كاسبكاران كراوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی ئەو بازاڕیانەی لێكەوتۆتەوە.
یەكێك لەبازاڕیانی شاری سەقز لەو باوەڕەدابوو، گەمارۆكانی سەر رێژیمی ئێران بەتەواوەتی كارێگەری هەبووە و وەرگرتنی ئەو ماڵیاتەش پێوەندیی بەگەمارۆكانەوە هەیە.

بازاڕیان ئەوەشیان خستۆتە روو، توانای كڕینی هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەكەمی كردووە و ئەوەش وای كردووە كە بازاڕییەكانیش فرۆشێكی ئەتۆیان نەبێت.
ئەو وەرگرتنی ماڵیاتە وای كردووە كە بەشێك لەدووكاندارەكان وازیان لەكارەكانیان هێناوە و روویان لەكاسبی سەر سنوور و كۆڵبەری كردووە.