کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی دووبارەی خوێندکارانی زانینگەی ئورمیە لەهەمبەر کوژرانی شەیدا حاتەمی

18:59 - 15 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: خوێندکارانی ناڕازیی زانینگەی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر مەرگی شەیدا حاتەمی، کچە خوێندکاری زانینگەی نازلووی ئورمیە، لە بەر درگای مزگەوتی زانینگە کۆبوونەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە کوژرانی شەیدا حاتەمی خوێندکارانی ئورمیە بۆ جارێکی دیکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی رەشەمە لە بەردەم مزگەوتی زانینگەی نازلووی ئورمیە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خوێندکارانی زانینگەی ئورمیە لەو خۆپیشاندانەدا لەدژی حەراسەت و بەرپرسانی زانکۆ و هەروەها نوێنەری شاری ئورمیە لە مەجلیسی رێژیم، دروشمیان گوتووەتەوە.
شەیدا حاتەمی کچی عومەر تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری کارناسیی باڵای بواری \'\'زەوی ناسی\'\'ی زانینگەی نازلووی ئورمیە، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەمە، تەرمەکەی لە خەوتنگەی پەیمانگەی ئەندازیاریی کشتوکاڵیی ئەو زانینگەیە دۆزرایەوە.