کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە دۆخی نالەباری تەندروستیی نەخۆشخانەی شاری شنۆ

22:24 - 7 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: دۆخی نالەباری نەخۆشخانەی شنۆ و بە تایبەت بەشی خەواندنی منداڵان، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی ئەو شارەی لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ناتەندروست بوونی زۆربەی بەشەکانی نەخۆشخانەی شاری شنۆ و بەتایبەت بە خەواندنی منداڵانی ئەم نەخۆشخانەیە، سنووری قەیرانی تێپەڕاندووە و بەرپرسانی نەخۆشخانەش هیچ ئاوڕێک لەمەڕ چارەسەریی ئەو گرفتە نەداوەتەوە.

زۆربەی هاووڵاتییانی شاری شنۆ، لەو بڕوایە دان کە دۆخی نالەباری بێهداشتیی بەشی مندالانی نەخۆشخانەی ئەو شارە مەترسیی بۆ سەر تەندروستییان هەیە.

نەبوونی چاودێری بەسەر نەخۆشخانەکاندا بووەتە هۆی ئەوەی کە بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی ساری شنۆ پڕ بووە لە دەعبا و سووسک و بە نزیک بوونەوەی وەرزی گەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەکان، هەلومەرجی بەشی منداڵان مەترسیدارتر دەبێت و ئەمەش کاردانەوەی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە.