کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری کرماشان لەمەڕ زیاد بوونی نرخی کرێ تاکسی

18:01 - 7 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی شۆرای شاری کرماشان، نرخی کرێ تاکسی لەو شارەدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیادی کردووە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی شۆرای شاری کرماشان، نرخی کرێ تاکسی لەو شارەدا گران بووە و ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە.
لەو پێوەندییەدا یەکێک لە هاووڵاتییانی شاری کرماشان بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: نرخی کرێ تاکسی پاش هاتنە سەرکاری شۆرای نوێی شار و دیاری کردنی بەرپرسە نوێیەکان هاتە ئاراوە\'\'.
بەگوێرە راپۆرتەکان لە کرماشانەوە، لە زۆربەی هێڵەکانی هاتوچۆی تاکسییەکاندا، نرخی کرێ دوو هێندە زیادی کردووە.
لە چەند ساڵی رابردوودا نرخی کرێ تاکسی بەردەوام رووی لە زیاد بوون کردووە، کە ئەم جارەیان ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی بە دواوە بوو.
پێشتر شۆفیر تاکسییەکانی ژمارەیەک لە شارەکانی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ گرانیی نرخی بەنزین و زیاد نەرکدنی نرخی کرێ تاکسی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێ خستبوو.
زیاد بوونی نرخی بەنزین لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە، زیاد بوونی نرخی کرێ تاکسیی بە دواوە بووە کە ئەمەش رێژەی گوشارەکانی بۆسەر هاووڵاتییان زیاتر کردووە.