کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی ئاو، بەرق و گاز لە شاری پاوە لەسەدا ٥٠ زیادی کرد

18:18 - 1 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: ئەو بڕە پارەیەی کە لەسەر قەبزەکانی بەرق، ئاو و گاز لە شارستانی پاوە، نووسراوە، لەسەر ٥٠ زیادی کرد و ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە کاتێکدا کە میدیاکان رێژیمی ئیسلامیی ئێران باس لە زیادبوونی لەسەدا ٢٥ی نرخی تەعرەفەی سووتەمەنییەکان دەکەن کە قەبزی بەرق، ئاو و گاز لە شارستانی پاوە زیاتر لەو رێژەیە زیادی کردووە، بە چەشنێک کە دانی ئەو بڕە پارەیە لە توانای بنەماڵەکاندا نییە.

رێژەی هەڵکشانی نرخی سووتەمەنییەکان لە میدیاکانی رێژیمدا لەسەدا ٢٥ راگەیەنرا، بەڵام لە کردەوەدا لە شارستانی پاوە لەسەدا ٥٠ زیادی کرد و ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتەوە.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام بە دروستکردنی دڵەورکێ و زیادکردنی لەڕادەبەدەری نرخ و تەعرەفە دەوڵەتییەکان هەوڵی جێگیرکردنی دروشمە موقاومەتییەکانی خۆی لەژێر ناوی \'\'ئابووریی بەرگریکارانە\'\' دایە و بەم شێوەیە دەیهەوێ گرفتە جۆراوجۆرە ئابوورییە نێوخۆیی و دەرەکییەکان قەرەبوو بکاتەوە و وا پیشان بدات کە گەمارۆ ئابوورییەکانی وڵاتانی جیهان بۆسەر ئەو رێژیمە هیچ کاریگەرییەکی نەبووە.