کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی کرێ تاکسی لە پارێزگای ئورمیه ٢٥% زیادی کرد

22:25 - 12 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: نرخی نوێی تاکسی تەلەفوونەکانی ژمارەیەک لە شارستانەکانی پارێزگای ئورمیه، بە فەرمی لەلایەن جێگری عومرانیی پارێزگاری ئورمیەوە راگەیەنرا. ئەو نرخە لە سەدا ٢٥ زیادی کردووە.

هەواڵدەریی فارس لە زاری جێگری عومرانیی پارێزگاری ئورمیەوە بڵاوی کردەوە، نرخی کرێی تاکسی تەلەفوونەکان لە دوو شاری، میاندواو و بۆکان لە ٨٠٠ تمەنەوە بۆ ١٠٠٠ تمەن زیادی کردووە و ئەم نرخەش لە شارستانی خۆی لە ١٣٠٠ تمەنەوە بۆ ١٥٠٠ تمەن زیاد بوونی بە خۆوە بینیوە.

هۆکاری ئەم زیاد بوونە لەلایەن ئەو بەرپرسەی رێژیمی ئێرانەوە روون نەکراوەتەوە و تەنیا زیاد بوونی نرخی تاکسییەکانی لە سێ شارستانی کوردنشین ئاماژەی پێ کراوە.

زیاد بوونی لە سەدا ٢٥ی نرخی کرێی تاکسی لە دوو شارستانی بۆکان و میاندواو، لە کاتێک دایە کە بارودۆخی ئابووری خەڵک لە دۆخێکی خراب و رێژەی بێکاری هەتا رادەیەکی زۆر زیادی کردووە .