
چیاوان
هه‌ر كه له نه‌ورۆز نزیك ده‌بینه‌وه كۆمه‌ڵگا به دووباردا وه‌گه‌ڕ و جموجۆڵ ده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه هه‌ست و هیوایه‌كی نوێیان تێدا سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه و به‌ربه‌ره تا نزیكبوونه‌وه له كۆتایی ساڵ ئه‌و هه‌ست و هیوایه گه‌وره و گه‌وره‌تر ده‌بێ و وای لێ دێ سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگا داده‌گرێ و ژیان ده‌كه‌وێته په‌لوپۆكوتان تاكوو ڕه‌نگ و سیمای، نوێ بكاته‌وه.
هه‌ر ئه‌وم هه‌ست و سۆز و هیوایه‌ی خه‌ڵك، به باری دیكه‌دا ترس و دڵه‌ڕاوكێ له نێو گۆپاڵ به‌ده‌ستانی رێژیم و چڵكاوخۆرانی ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاودا درووست ده‌كا. له كۆتاییه‌كانی ساڵدا و له گه‌شانه‌وه‌ی هیوای خه‌ڵكدا ئه‌وان تووشی دڵه‌ڕاوكێی مه‌ترسیدار ده‌بن و نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه هیوای خه‌ڵك بگاته ئاكام و ده‌سه‌ڵاته كۆلونیالیستیه‌كه وه‌ده‌ربنرێ. هه‌ر ئه‌م ترسه كه به‌رده‌وام زۆرتر ده‌بێ، ده‌یانخاته په‌له‌قاژه‌ی مانه‌وه و ده‌یانه‌وێ ترس له نێو خه‌ڵكیش دروست بكه‌ن.
نه‌ورۆز بۆ كوردستان هێما و ناسنامه‌یه. ناسنامه‌یه چونكه له دێڕه دێرینه‌كانی دیرۆكه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و تانوپۆی كولتووری تێدا چنراوه و به ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزدا كورده‌واری و كوردستان ده‌ناسرێته‌وه.
نه‌ورۆز هێماشه چونكه ئاگر و ره‌نگاڵه‌یی و تێكه‌ڵاویی ژن و مێر و ڕازاوه‌یی جلوبه‌رگ و هه‌ڵپه‌ڕكێی هاوڕیزی و گڕی هیوا و نوێبوونه‌وه‌ی ژیانی تێدا به پڕی و چڕی ره‌نگ ده‌داته‌وه و ده‌نگی به‌رزی مۆسیقای خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی و ئه‌ی ڕه‌قیب و ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه، كوردستان وه‌سه‌ما دێنێ.
ئه‌م وێنایه‌ی وا نه‌ورۆز درووستی ده‌كا ترسی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری خستۆته دڵی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ره‌وه و هه‌ر بۆیه ساڵانێكه پیلانی جۆربه‌جۆر بۆ به‌چنگه‌وه گرتنی نه‌ورۆز داده‌ڕێژێ. پێشتر و له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی‌دا به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یان كرد كه هیچ رێوڕه‌سمێكی نه‌ورۆزی بگیرێ و ته‌نانه‌ت دژی ئاگرێكی بچكۆلانه‌ش بوون كه له كۆڵانێكی ته‌نگه‌به‌ری كوردستان هه‌ڵ بكرێ و هێزه‌كانی سوپایان ده‌نارد بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه!
به‌ڵام به خۆڕاگریی خه‌ڵك ئه‌و سیاسه‌ته‌یان شكستی هێنا و خه‌ڵك نه‌ورۆزیان به شكۆوه به‌ڕێوه ده‌برد و كردیان به رێوڕسمی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕێژیم. بۆیه رێژیم تاكتیكی گۆڕی و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا رێگه به به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی ده‌دا و هه‌وڵی به‌رته‌سككردنه‌وه و له چوارچێوه‌دا قه‌تیس‌كردنه‌وه‌ی داوه.
خه‌ڵك ئه‌م تاكتیكه‌شیان لێ به‌تاڵ كرده‌وه و له رێوڕه‌سمه نه‌ورۆزیه‌كاندا ده‌نگی به‌رزی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و رێبازی دژ به داگیركارییان هه‌ڵبڕی. بۆیه ئێسته رێژیم ده‌یه‌وێ رێوڕه‌سمه‌كانی نەورۆزیش به‌قه‌ول موسادیره بكا. له راستیدا له نێوه‌ڕۆك به‌تاڵیان بكاته‌وه.
ده‌یه‌وێ رێوڕه‌سمی حكوومه‌تی و به موجه‌وزی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ڕێوه ده‌با و نێوه‌ڕۆكی كۆنترۆڵكراو و له راستای كه‌لتووی ویلایه‌تی فه‌قیهی تێدا به‌ڕێوه ببا و نه‌هێڵێ خه‌ڵك به هێما و ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه به‌شدار بن و له راستیدا ده‌ست به‌سه‌ر نه‌ورۆزی كورده‌واریدا بگرێ.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م پیلانه‌ی رێژیم‌دا خه‌ڵكی وشیاری كوردستان چه‌ن رێگای جیاوازیان گرتۆته به‌ر.
یه‌كه‌م رێگا ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو شوێنێك له كۆڵان و شه‌قامه‌كانی كوردستان هه‌وڵ بۆ هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز و به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕسمی نه‌ورۆزیی هێمای سه‌رهه‌ڵدان و خۆڕاگری بده‌ن و وه‌ك هه‌میشه نه‌ورۆز و ئاگره‌كه‌ی بده‌نه‌وه به‌گژ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆدا.
له‌و شوێنانه‌ش كه ده‌ره‌تانی رێوڕه‌سمی گه‌وره‌ی نه‌ورۆزی هه‌یه كه ساڵانێكه بۆته نه‌ریت، به هه‌زاران كه‌س كۆ ببنه‌وه و به جلوبه‌رگی هێمای خه‌بات و به‌رخودان و به جامانه و هه‌وری و به سروودی خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی و ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه رێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی به‌رێوه ده‌به‌ن.
له كوردستاندا دوو به‌ره به‌رانبه‌ر یه‌ك ڕاوه‌ستاون و لایه‌ك ده‌یه‌وێ نه‌ورۆز له نێوه‌ڕۆك به‌تاڵ بكاته‌وه و بیكا به نه‌ورۆزێكی كارتۆنی، لای دیكه‌ش هێزی گه‌له كه ده‌یه‌وێ دیفاع له ناسنامه و هێماكانی بكا و به دوژمن بڵێ كه ئاگری نه‌ورۆز نه‌ك بۆتان داگیر ناكرێ به‌ڵكوو گڕ له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان به‌ر ده‌دا و ژیان و شۆڕش له كوردستاندا به زیندوویی ڕاده‌گرێ.