کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری وەلی فەقیهـ دەستێوەردانی سپای پاسدران لە هەڵبژدنەکانی پشتڕاست کردەوە

15:33 - 28 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: نوێنەری وەلی فەقیهـ دەستێوەردانەکانی سپای پاسدارانی لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئێراندا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند؛ ئەرکی سپای پاسداران دیاری کردنی مێعیاریی نوێنەرانە، بەپێی تێڕوانییەکانی وەلی فەقیـ.

عەلی سەعیدی نوێنەری وەلی فەقیهـ لە سپای پاسداران، ئەرکی سپای پاسدارانی بە ناسینی تەیارە سیاسییەکان ناو برد و گوتی: لە هەڵبژاردنەکاندا ئێمە مێعمارییەکان دەستنیشان دەکەین و بەربژێرە هەڵبژێردراوەکان، بە پێوەر و پێوانە هەڵدەسەنگێنین و بە خەڵکی ڕادەگەیەنین.

نوێنەری وەلی فەقیهـ لە درێژەدا، ئاماژەی بە بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لە پێشینەی بەربژێرەکان بۆ مجلیس کرد و ئەوەی بە ئەرکی سپای پاسداران زانی و گوتی: ئەگەری ئەوە هەیە کەسێک مەحکوومیەتی قەزایی نەبێت، بەڵام دۆسییەی هەبێت و لە شوێنێکدا تۆمار نەکرا بێت، سپای پاسداران پێشینەی ئەو کەسە دەستنێشان دەکات و ڕادەستی شوورای نیگەهبانی دەکات.

عەلی سەعیدی، ڕەتکردنەوە یان پەسەند کردنی شیاو بوونی نوێنەرانی مجلیسی بەدوور لە ئەرکی سپای پاسداران زانی و گوتی: ئەرکی سپای پاسداران ڕۆشنگەرییە لە گۆڕەپانەکەدا.

ئەو بەرپرسە پێشتریش ڕایگەیاندبوو، دامەزراندنی مجلیسی شۆڕش، یەکێک لە داواکارییەکانی سپای پاسداران و ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە.

سپای پاسدران لە سەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە فەرمانی خومەینی دامەزراوە و بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەو ڕێژیمە دێتە ئەژمار.