کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەکانی پارێزگای ئورمیە لەگەڵ کێشەی کەمیی پزیشک بەرەوڕوون

13:59 - 9 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: بە کۆتایی هاتنی گەڵالەی چالاکیی پزیشکان لە وەرزی هاویندا لە پارێزگای ئورمیە، کەمیی پزیشک لەو پارێزگایە زیاتر لە جاران بەرچاو دەکەوێت.


هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\' لە زاری بەرپرسی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئورمیەوە بڵاوی کردەوە، ئەو پارێزگایە لەگەڵ کێشەی کەمیی ١٥٠ پزیشک بەرەوڕووە و ئەو کێشەیە بە تەواو بوونی گەڵاڵەی چالاکیی پزیشکان لە هاویناندا زیاتر خۆی دەنوێنێت.
ناوبراو وتیشی: پزیشکانی پارێزگای ئورمیە ئامادە نین لە ناوچە دووردەستەکانی پارێزگادا کار بکەن و ئەمەش هۆکارێکە کە کەمیی پزیشک لەو ناوچانەدا زیاتر بەرچاو بکەوێت.
هەر لەو پێوەندیەدا، کەمیی پزیشک و کەلوپەلی پزیشکی لە پارێزگای ئیلام لە خراپترین دۆخی خۆی دایە و هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوو کردووەتەوە.
شارەکانی شیروان و مەلەکشاهیی پارێزگای \'\'ئیلام\'\'یش نەخۆشخانەیان تێدا نییە و هاوڵاتییانی ئەو شارانە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی روو لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران دەکەن.
کەمیی پزیشکی پسپۆر و شارەزا لە پارێزگای کوردستانیش کێشە و ئاستەنگی بۆ نەخۆشەکان دروست کردووە و هەتا ئێستا کاربەدەستانی رێژیمی ئێران هیچ هەنگاوێکیان لەمەڕ چارەسەریی ئەو کێشەیە هەڵنەگرتووە.
کەمیی دەوا و دەرمانیش لە بەشی دەرمان و بێهداشت، گرفتێکی دیکەی بەردەم هاووڵاتییان و دانیشتوانی پارێزگای سنەیە.